کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی جوانڕۆ بەنیسبەت ساختوسازی نایاسایی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە

12:16 - 18 رێبەندان 2720

ساختوسازی نایاسایی لە شاری جوانڕۆ لەڕادەبەدەر چووەتە دەرەوە و هەر بەو هۆیەوە خەڵک تووشی کێشە بوونە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

ساختوسازی نایاسایی لە شاری "جوانڕۆ" دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار؛ یەکەم خەڵک بۆ دروستکردنی سەرپەنایەک دەبێ پارەیەکی زۆر بە شارەداری بدەن و زۆربەی خەڵک ناتوانن ئەو پارەیە بدەن.

دووهەم ئەوەیە کە کەسانێكی سەر بە ڕێژیم بە پشتیوانیی ئیدارەکانی ڕێژیم کارئاسانیان بۆ دەکرێت و خەریکی ساختوسازی نایاسایینە.

ئەوانە بوونەتە هۆکارێک کە سیمای شار تێک بچێت و ژیانی خەڵک تووشی کێشە بکات و ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ بکەوێتەوە.