کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی "ساراڵ" خۆبەخشانە ڕێگای نێوان دیواندەرە و مەریوان دروست دەکەن

12:33 - 27 سەرماوەز 2721

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاو کراوەتەوە، خەڵکی ناوچەی "ساراڵ" بە یارمەتیی خەڵکی ناوچەکانی تر و هەروەها خێرخوازان، لە هەوایەکی سارددا و لەنێوان دوو شاری دیواندەرە و مەریوان سەرقاڵی دروستکردنی جادەیەکی ١٥ کیلۆمیترین.

هاووڵاتییەک لەو ڤیدیۆیەدا باس لەوە دەکات کە ماوەی چەندین ساڵە داواکارن کە ڕێژیمی ئێران ئەو ڕێگایەیان بۆ دروست بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێکیان بۆیان نەکردووە.

ئەو هاووڵاتییە دەڵێت کە سەردانی شوێنە دەوڵەتییە پەیوەندیدارەکانیان کردووە و ئەوان هەمیشە داواکاریی خەڵکیان پشتگوێ خستووە بۆیە هیچ چارەیەکیان بۆ نەماوەتەوە و بۆ خۆیان دەستبەکار بوون.

ڕێژیمی ئێران هیچ گرینگییەک بە خزمەتگوزاریی ڕێگاوبانەکانی کوردستان نادات و ڕێگاکانی کوردستان بە "جادەکانی مەرگ" ناسراون و ساڵانە دەیان و سەدان هاووڵاتی دەکەنە قوربانی.