کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی "سنە" بەنیسبەت گەندەڵبوونی شارەداری ئەو شارە ناڕازین

12:03 - 4 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، بارودۆخی کۆڵان و گەڕەکەکانی شاری "سنە" ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو وێرانی دەچێت و زبڵ و خاشاک باڵی بەسەر ئەو شارەدا کێشاوە.

شارەداریی "سنە" ساڵانە لە هەر ماڵ و دووکاندارێک، هەروەها شوێنەکانی دیکەی ئەو شارە جگە لە بودجەی تایبەت بڕە پارەیەکی زۆر بە بیانووی پێڕاگەیشتن بە شاره بە ناوی "عەوارز" دەستێنێت.

بەڵام ئەو شارە نەتەنیا پێڕاگەیشتنی تێدا بەدی ناکرێت، بەڵکوو لە زۆربەی کۆڵان و گەڕەک و شەقامەکانیشدا زبڵدان نییە و خەڵک بە ناچار زبڵ لەنێو شار فڕێ دەدەن.

ئەم زبڵانە جگە لەوەی ڕووخساری شاری ناشیرین کردووە، بووەتە هۆی پیسی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی.

خەڵک لە کەمتەرخەمی و گوێنەدانی شارەداری ناڕازین و گەندەڵی لەو شارە بە ئەوپەڕی خۆی گەیشتووە.