کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی سەردەشت بۆ پێشگرتن لە ژینۆساێدێکی دیکە لەو شارە هۆشدارییان دا

12:45 - 17 خاکەلێوه 2720

ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا نەیتوانیوە پێش بە نەخۆشیی کۆرۆنا بگرێت جیا لەوەش ڕۆژی ڕابردوو ئەم ڕێژیمە کاروباری ئاسایی ڕۆژانەی دەست پێکردەوە.

لە کوردستان خەڵک بەهۆی ئەوەیکە ڕێژیم هاوکاریی ناکات خۆیان بە دانانی کەمپەین دەستیان به خاوێنکردنەوەی شار و گوندەکان کردووە.

"وریا حەسەن ‌پوور"، ئەندامێکی شورای شاری سەرەشت وتوویەتی، هەناسەکانی خەڵکی سەردەشت ئێستاکەش بۆنی گازی خەردەلی لێوە دێت، بەڵام خەڵکەکەی لەو دۆخە مەترسیدارەش هەر بێبەشە.

ناوبراو وتوویەتی، بۆ پێشگرتن لە ژێنۆسایدێکی دیکە لە سەردەشت خەڵک پێویستیان بە هەوڵێکی خێرا و بەپەلە هەیە.

ئەو ئەندامەی شورای شاری سەردەشت باسی لەوەش کردووە، نەخۆشخانەی سەردەشت، خزمەتگوزاریی پزیشکیی ٣ شار و نزیک ٢٥٠ ئاوایی لەئەستۆ گرتووە، بەڵام لە ئیمکاناتی سەرەکیی پێویست بۆ خزمەتگوزاری بێبەشە.

هاوکات خێرخوازانی ئەم شارە بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا کەلوپەلی پزیشکییان بۆ ئەم نەخۆشخانەیە کڕیوه.

دەرمانگەی تایبەت بە نەخۆشانی کیمیایی هیچ پێداویستییەکی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەرمانیی نییە و تەنیا ناوی دەرمانگەی پسپۆڕیی لەسەر دانراوە.