کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی شاری بۆکان کێشەی بێئاوییان هەیە

13:13 - 11 خەرمانان 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" زۆربەی گەڕەکەکانی شاری"بۆکان" لەگەڵ کێشەی بێئاوی بەرەوڕوونە و لە زۆربەی گەڕەکەکان بە درێژایی ڕۆژ ئاو نییە و تەنیا شەوانە چەند کاتژمێرێک لە ١٢ی شەو بەولاوە ئاو هەیە.

خەڵک چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی وەک فەرمانداری و ئیدارەی ئاویان کردووە بەڵام جگە لە بەلێنیی بێ کردار زیاتر هیچ کارێکیان بۆ ئەو کێشەیە نەکردووە.

 بەرپرسان بیانووی کەمیی ئاو بۆ خەڵک دێننەوە، بەڵام شاری "بۆکان" بەنداوی هەیە و کێشەی کەمیی ئاوی نییە.  خەڵک کەمتەرخەمیی بەرپرسان هۆکاری کەمیی ئاو لەو شارە دەزانن.

خەڵک شاری "بۆکان" وتوویانە ئەگەر ئەو مانگە کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکەن لەپێش دەرگای فەرمانداری کۆبونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.