کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی شاری فەڕووخشار لەهەمبەر لێدانی تونێلی بەهەشت ئاوا ناڕازەیەتیان دەربڕی

12:54 - 7 جۆزەردان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردان،خەڵکی ''فەڕووخشار'' سەر بە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا داوایان لە کاربەدەستانی ڕێژیم کردووە کە لە جێبەجێکردن و لێدانی تونێلی بەهەشت ئاوا کە بە مەبەستی ڕاگواستنی ئاوی ئەو پارێزگایە دروست دەکرێت؛ دەست ڕاگرن.

بە وتەی خەڵکی ئەو ناوچەیە تۆنێلی بەهەشت ئاوا بە مەبەستی ڕاگواستنی ئاوی سەرچاوەکانی کاروون بۆ پارێزگاکانی ناوەندی ئیران لێدراوە کە ئەمەش هۆکاری سەرەکی وشکبوونی کانیاو و بیرە ئاوەکانی ئەو ناوچەیەیە.

ئەو کارەی بەرپرسانی ڕێژیم دەبێت هۆی لەنێوچوونی سەرچاوە ئاوی، پیشە کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییەکانی ئەو پارێزگایە.

ئەمە لە حاڵیکدایە کە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرەکانی شیرەمەنییە لە ئێراندا کە بە ڕاگواستنی ئاو و دواتر نەبوونی ئاو لەو ناوچەیە بە تەواوی ئەو بەرهەمە لە نێو دەچێت.

کارناسانی بواری سەرچاوەی ئاوی ژێرزەوییەکان ڕایانگەیاندووە کە زیانی ژینگەیی لە لێدانی ئەو تۆنیلە زۆر کاریگەرترە لە نەبوونی ئاو لەو پارێزگایە.