کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی شاری "مەلەکشا" لەگەڵ کێشەی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون

11:21 - 20 جۆزەردان 2721

ماوەی ٨ ساڵە خەڵکی شاری "مەلەکشا" سەر بە پارێزگای "ئیلام" لەگەڵ کێشەی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون و هەتا ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.

سەرەڕای ئەوەی کە شاری "مەلەکشا" تەنیا چەند کیلۆمەتر لەگەڵ بەنداوی "چەم گردەڵان" مەودای هەیە بەڵام خەڵکی ئەو شارە ئاوی خاوێنیان بۆ خواردنەوە نییە.

شاری "مەلەکشا" سیستەمی لوولەکەشیی ئاوی خواردنەوەی هەیە بەڵام ئاوەکەی بۆ خواردنەوە نابێت و خەڵک ناچارن ئاوی خوردنەوەیان لە سەرچاوە سروشتییەکان دابین بکەن.

هاووڵاتییان دەڵێن هەرکات لە کاربەدەستانی پێوەندیدار داواکاریمان کردووە کێشەی ئاومان بۆ چارەسەر بکەن تەنیا لەگەڵ وادە و بەڵێنی بەرەوڕوو بووینەتەوە.