کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی شامات ڕایانگەیاندووە تەسلیمی ویستەکانی ڕێژیم نابن

13:09 - 3 جۆزەردان 2720

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران گوشاری خستووەتە سەر دێهیاریی گوندەکانی شامات کە بەرپرسیاریی فەرماندیی و دامەزراندنی مۆڵگەکانی بەسیچ لە ناوچەکەیاندا وەئەستۆ بگرن.

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی "شامات"، بە پێملکردنی خەڵک بۆ بەگژداکردنی جووڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان دەستەوەستان ماوە.

ڕێژیم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی لە کوردستان دەستەوداوێنی فرتوفێڵیکی نەزۆکی دیکە بووە کە دژی کوردستان بەڕێوەی ببات.

بەپێی زانیارییەکان، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران داوای لە هەموو دێهیارەکان کردووە کە ئەرکی فەرماندەیی بەسیجی ناوچەکەیان وەئەستۆ بگرن.

 کاربەدەستانی ڕێژیم داوایان کردووە کە دێهیارەکان دەبێ هەوڵی دامەزراندنی مۆڵگەی بەسیج و کۆکردنەوەی بەسیج بدەن و دەبێ ئەو داواکارییەی سپا دەستەبەر بکەن.

کاربەدەستانی سپای ڕێژیم هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە ئەگەر ئەو داواکارییە ڕەت بکەنەوە سزا دەدرێن.

ئەم پیلانگێڕییەی ڕێژیم لە دۆخێکدا هێنراوەتە ئاراوە کە خەڵکی  کوردستان بە گشتی و گوندنشینەکان بەتایبەتی لە سێبەری سیاسەتی بەڕێوەبەریی ڕێژیمێکی بێکیفایەتدا لەوپەڕی هەژاریدا دەژین .  

ڕێژیمی ئێران سیاسەتی بێکارکردنی خەڵک بە تایبەت لاوانی  کردووەتە ئامرازێک بۆ ئەوەیکە خەڵک بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.

خەڵکی ناوچەی شامات سەرەڕای ئەوەیکە دژی ئەو داواکارییەی ڕێژیمی ئێران وەستاونەتەوە ڕایانگەیاندووە کە تەسلیمی ویستی ڕیژیمی ئێران نابن.