کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی "شنۆ" لەگەڵ کێشەی بێ نانی بەرەوڕوونە

17:28 - 10 جۆزەردان 2721

ماوەیەکە لە شاری "شنۆ" و گوندەکانی ئەو شارە خەڵک بە سەختی دەتوانن نان بۆ کڕین بەدەست بێنن و تووشی کێشە بوونە.

هاووڵاتییەک باس لەوە دەکات کە لەو حەوتوویەدا کێشەی بێ نانی یەکجار زۆر بووە و لەو دۆخەی خراپی کۆۆنا و وەرزی کاردا خەڵک ناچارن چەندین کاتژمێر بۆ کڕینی نان لە سەفەکاندا ڕابوەستن.

بەکارهێنانی زۆری نان لە وەرزی کشتوکاڵ سەرپێچییە، سێنفییەکان و کەمبوونی پشکی ئاردی نانواخانەکان سێ هۆکاری سەرەکین لە نەبوونی نان لە شار و گوندەکانی شنۆ.