کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی لاوفاولێدارو دەسبەسەر دەکرێن

13:29 - 17 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، کەوتوونەتە دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە کە بەنیسبەت دۆخی شارە لافاولێدراوەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "خەلەف مەروانی" خەڵکی گوندی مەروانە سەر بە پارێزگای ئەهواز بە هۆی ئەوەیکە بهنیسبەت پێڕانەگەیشتنی ڕێژیم بە لافاولێدراوان ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

مەروانی دوای دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.

هاووڵاتییانی پارێزگای ئەهواز بە هۆی تەقاندنەوەی "سیل بند" و ڕاگواستنی ئاو بۆ گوندەکانی ئەو پارێزگایە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیران بە بیانووی ئەوەیکە شاری سووسەنگرد لافاو نەیگرێتەوە، ڕێڕەوی لافاوەکانیان بۆ گوندەکان گۆڕیبوو و خەڵکیش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

دۆخە قەیراناوییەکان بەتایبەت لە چەند ساڵی ڕابردوودا نیشانی داوە، کە ڕێژیمی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەکانی خەڵک هیچ کارێک ناکات و دەستەوەستان سەیری نەهامەتی و کێشەکانی خەڵک دەکات، کە ئەمە خۆی یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی پشتکردنی خەڵک لە ڕێژیم و ناڕەزایەتیدەربڕین بەنیسبەت حاکمییەتی ئێستەی ئێرانە.