کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی مەریوان داوای دادگاییکردنی شارەدار و فەرمانداری ئەو شارە دەکەن

17:22 - 22 رەشەمه 2719

لە مەریوان هیچ ڕێوشوێنێکی تەندروستی بۆ بەرەنگاری کردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگیراوەتە بەر.

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن خەڵکی مەریوانەوە بڵاو کراوەتەوە، لە سێڕێیانی نێ کە دەروازەی هاتنە ژوورەوەی شار لە سنەوەیە، هیچ ڕێوشوێنێکی ئەوتۆ نەگیراوەتە بەر.

خەڵک ڕایانگەیاندووە، ئەو ماشینانەی کە لە شارەکانی دیکەوە هاتوونەتە نێو مەریوان، لەلایەن فەرماندارییەوە هیچ ڕێگرییەکیان لێ نەکراوە.

خەڵکی مەریوان داوای دادگاییکردنی شارەدار و فەرمانداری ئەو شارە دەکەن کە دەبێ لە هەنووکەدا لە هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونایەت.

هاووڵاتییان داوایان کردووە کە شارەکەیان قەرەنتینە بکرێت، تاکوو لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشگیری بکرێت، بەڵام هیچ هەوڵێکی ئەرێنی لەلایەن ئەو بەرپرسانەوە ئەنجام نادرێت.