کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد ئامادە نین خۆیان بۆ بەربژێری لە هەڵبژرادەنەکان ناونووسی بکەن

13:15 - 27 خاکەلێوه 2721

خەڵکی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بە هانای بایکۆتی هەڵبژاردن چوون و زۆربەی هەرەزۆری خەڵک خۆیان نەکردە بەربژێر و جوابی ڕێژیمیان نەداوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی پێشمەرگەکانی شار، دوای ئەوەی کە خەڵک خۆیان ناونووسی نەکرد بۆ هەڵبژاردنی شورای گوندەکان، بەخشداری ناوندی مەهاباد بە دێهیارەکانی وتووە: "ناوی ژن و باب و دایکتان بنووسن با ئابڕوومان نەچێت".

هەروەها مەلا و دێهیار و بەخشدار، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بۆ ئەوەی کە خەڵک ناچار بکەن ناوی خۆیان بۆ بەربژێری بنووسن.

خەڵکی کوردستان لەمێژە بۆیان دەرکەوتووە کە هەڵبژادنەکان لە ئێران تەنیا شتێکی فۆرماڵیتەیە و ڕێژیم لەو هەڵبژاردنانە لە دەنگی خەڵک کەڵکاژۆ وەردەگرێت و هەر بۆیە خەڵکی نیشتمانپەروەری شار و دێهاتەکانی مەهاباد هەڵبژاردنیان بایکۆت کردووە.