کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی "نێ" تەسلیمی ویست و داخوازییەکانی ڕێژیمی ئێران نابن

11:22 - 29 رەشەمه 2721

هاووڵاتییان لە گوندی "نێـ"ـی سەر بە شاری مەریوان بە پشتیوانیی پێشمەرگەکانی شار سەبارەت بە گوشاری ڕێژیم لەمەڕ بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمە خەڵکییەکان لە کوردستان و بەتایبەت ئەو گوندە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

هەروەها بۆ پشتیوانی لەو پەیامە تەقە کراوە.

لە بەشگەلێک لەو پەیامەدا هاتووە:

هاونیشتمانییانی تێکۆشەر هەر وەک ئاگادارن ڕێژیم بە هاوکاریی جاش و بەکرێگیراوەکانی بە دەسبەسەرکردن و هەڕەشەکردن لە خەڵک گوشارێکی زۆری بۆ دانیشتووانی گوندی "نێ" هێناوە کە دەست لە هەر جۆرە کار و چالاکییەک لە بەرەبەری ساڵی نوێدا هەڵگرن.

ڕێژیم بەو هیوایەیە کە بتوانێت بیری ئازادی و نیشتماندۆستی لە گوندەکەمان بسڕێتەوە. بەڵام ڕێژیم ئەو ڕاستییەی لەبیر کردووە کە گوندی "نێ" قەڵای نەگیراننەهاتووی دێموکراتە و لاوانی نێ هەموو ڕۆژێک پەیمانیی وەفاداریی خۆیان بە نیشتمان نوێ دەکەنەوە.

ئێمە دانیشتووانی گوندی "نێ" بە پشتیوانیی پێشمەرگەکانی شار ڕادەگەیەنین کە نەتەنیا زوڵم و زۆرەکانی ڕێژیم قەبووڵ ناکەین بەڵکوو بێ‌ وڵام نامێننەوە و سزا دەدرێن.

لێرەوە دووبارەی دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پاڵپشتی خەڵکە و شان بە شانی هاووڵاتییان خەباتی ڕەوای خۆی بەڕێوە دەبات .