کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی "نێ" دەستیان بە سەر چاڵاوەکانی ئەو گوندەدا گرتووە

13:13 - 6 خەرمانان 2721

خەڵکی "نێ" بەهۆی ئەوەیکە ئیدارەی ئاوی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان بە بۆڕی، ئاوی چاڵاوەکانی کە لەو گوندە هەڵکەندراون دەیگوازێتەوە بۆ نێو شار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بەپێی زانیارییەکان خەڵک دەستیان بەسەر چاڵاوەکاندا گرتووە و ئیزن نادەن چیدیکە ئاو لەو چاڵاوانە هەڵێنجێندرێت.

ئەو چاڵاوانە لە دەشتەکانی نێ لێ دراون و بەڵام خەڵكی ئەو گوندە خۆیان ئاوی خواردنەوەیان نییە.

خەڵک بڕیاریان داوە هەتا کێشەکە چارەسەر نەبێت واز لە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەکەیان نەهێنن.