![](/content/upload/1/news/49294_w920.jpg)
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، خەڵکی پارێزگای خوزستان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەنیسبەت نەبوونی بەڕێوەبەریی باش و پچڕانی بەردەوامی ئاو ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانانەدا خەڵکی عەرەبی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، کە زۆربەیان منداڵ بوون و داوای ئاوی خواردنەوەیان دەکرد نەک بە هانایانەوە نەهاتن بەڵکوو بە گولـلە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە وڵامیان دراویەوە.
هێزە نیزامییەکان تەقەیان لەو خەڵکە وەزاڵەهاتووە کردووە، کە هەتا ئێستا ئامارێک لە کوژرا و برینداربووان لەبەردەستدا نییە.
هەروەها ئەو خەڵکە تووڕەیه بە سووتاندنی تەگەر و وردکردنی شووشە ڕێگا سەرەکییەکانی گرتووە.
پێشتر "غوڵامڕەزا شەریعەتی"، پارێزگاری پارێزگای خوزستان لە پێوەندی بە ئاوی خاوێن وتبووی: "لە هیچ شوێنێکی پڕ ئاو و کەم ئاوی پارێزگای خوزستان، ئاوی خواردنەوە و ئاوی خاوێن بوونی نییە و ئاماژەی بە ٧٣٠ گوند لە خوزستان کرد کە لە ئاوی خواردنەوە بێبەشن".