خەڵکی پارێزگای "چوارمەحاڵ و بەختیاری" لەهەمبەر ڕاگواستنی ئاوی ئەو پارێزگایە بۆ پارێزگاکانی ناوەندی ئێران لەلایەن سپای پاسدارانەوە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
چالاکانی ژینگەیی و کۆمەڵێک زۆر لە خەڵکی پارێزگای "چوارمەحاڵ و بەختیاری" لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی بەریندا ناڕەزایەتیی خۆیان بەنسیبەت ڕاگواستنی ئاوی ئەو پاریزگایە بۆ پارێزگای "ئیسفەهان" دەربڕیوە.
لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا بە دروشمگەلێکی وەک "کارێک مەکەن دەست بدەینە بڕنەو، ئێمە خەڵکێکی نەترسین و گیانمان فیدای ئاو و خاکەکەمان دەکەین" خوازیاری ڕاوەستانی ئەو پرۆژەیەی سپای پاسداران بوون.
خەڵکی ناڕازیی ئەو پارێزگایە ڕایانگەیاندووە: "لە ئەگەری ڕاگواستنی ئاوی ئەو پارێزگایە ئەوا لە داهاتوویەکی نزیکدا تووشی بێئاوی دەبین و کار و ژیانمان لەدەست دەدەین".