کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کرماشان لە کوردستان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئەحواز ڕاپەڕێن

12:52 - 5 گەلاوێژ 2721

لە دوای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ لە ناڕەزایەتییەکان، وێڕای شارەکانی دیکە بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی "ئەحواز"،  شاری "کرماشان" بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەحواز ڕاپەڕین.

خەڵکی "کرماشان"، سەرەڕای میلیتاریزەکردنی شارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەحواز و شارەکانی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

خەڵکی ناڕازی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کراوە

هەروەها لە شاری "کەرەج"، خەڵک بە ڕژانە سەر شەقامەکان و درووشمی "مەرگ بەر دیکتاتۆر" و "لە کەرەج هەتا خوزستان یەکگرتن یەکگرتن" پشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکانی ئەحواز کردووە.