کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بۆ پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

12:13 - 26 بانەمەڕ 2720

ئەندامان، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە یاسا و ئوسوولەکانی حیزبی دێموکرات کە ڕێباز و هێڵی دیاریکراوی حیزبی دێموکراتن، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییانەدا بڵاویان کردەوە، ئەوان بەنیسبەت ئەو نووسراوە و دەنگۆیانەی کە دژی یەکڕیزیی حیزبی دێموکرات بڵاو دەکرێنەوە، ئاگادارن و لە ڕێبازی حیزبی دێموکرات لا نادەن.