کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا لە هەوڵەکانیان بەردەوامن

10:52 - 24 رەشەمه 2719

لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەتا ئێستا بەردەوام خەڵک لە سەر تێچوو و زەحمەتی خۆیان بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا شوێنە گشتییەکان به دەرمانی دژەگەند دەپڕژێنن.

ڕۆژانی پێنجشەممە وهەینی چەند گوندێکی مەهاباد لەسەر تێچووی خۆیان و بە هاوکاریی خەڵکی خۆبەخشەوە کۆڵان، گەڕەک، شەقام و شوێنە گشتییەکانیان بە دەرمانی دژە گەندە پڕژاندووە.

گوندەکانی مەهاباد وەک "سۆیناس، کاولانی خوارێ، بەیتاس، گاگەشی سەرێ و خوارێ" لەلایەن خەڵکەوە خراوەتە دابڕگەوە.

هەروەها لە شنۆ لە شوێنەکانی وەک نەڵۆس، هەروەها گوندی "سەوجه" خەڵک بە تێچووی خۆیان شوێنە گشتییەکانیان پڕژاندووە.

دووکان و بازاڕەکانی "دزەی مەڕگەوەڕ" بەهۆی کۆرۆنا لەلایەن خەڵکەوە خۆڕسک داخراوە و خەڵکەکە بۆخۆیان دەستیان بە دابڕگەکردنی شارۆچکەکە کردووە.

ڕێژیمی ئێران لە کاتی قەیرانەکاندا یارمەتی بە خەڵک نادات و خەڵک خۆیان دەست بەکار دەبن.

لە شار و گوندەکانی کوردستان تەنیا خەڵک بە کەرەستە و لەسەر تێچووی خۆیان شار و گوندەکانیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە.

لە هەندێک لە شارەکان خەڵک کەمپەینیان بۆ کردنەوەی یارمەتی دامەزراندووە و ئەو یارمەتییانەیان بە دەستی خەڵک گەیاندووە.