کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بە شێوەی خۆڕسک پێشگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەکەن

11:04 - 19 رەشەمه 2719

لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات خەڵکی کوردستان خۆیان بە شێوەی خۆڕسک و خۆبەخشانه دەستیان بە پاک و خاوێنیی شەقام، کوچە و کۆڵانەکان کردووە.

لە بۆکان بە شێوەی خۆڕسک‌ بەشێکی بەرچاو لە دووکان و بازاڕیان داخستووە.

له‌‌ سه‌قز له‌ زۆرێک له‌ ئاپارتمانه‌كان، شوێنه‌ گشتییه‌كان، دووكانه‌كان، مزگه‌وته‌كان، گونده‌كان ‌و زۆر شوێنی‌ دیكه‌ به‌ جێگه‌ی‌ ئه‌وه‌یکە‌ ڕێژیم خه‌ریكی‌ پاک ‌و خاوێنی بێت‌، خه‌ڵک خۆیان به‌ كه‌مترین ئیمكانات‌ و له‌سه‌ر گیرفانی‌ خۆیان خه‌ریكی‌ پاك و خاوێنین.

ئه‌گه‌رچی‌ پاک ‌و خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ كارێكی‌ گران ‌و له‌باری‌ ماڵیشه‌وه‌ زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌كه‌وێت،‌ به‌تایبه‌ت له‌م كات ‌و ساته‌دا، به‌ڵام خه‌ڵک له‌ ڕێژیمی هیچ چاوڕوانییەکیان نییە.

لە تیکاب خەڵک بە هەمان شێوە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە یارمەتیی یەکتری دەستیان بە خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتییەکان کردووە.

لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان وەک: "مەهاباد، شنۆ، نەڵۆس، نەغەدە، مەریوان، کامیاران، سەقز، ڕوانسەر، سائین ‌قەڵا، سەردەشت، پیرانشار، ورمێ، سیلوانا"، خەڵک خۆیان بە شێوەی خۆڕسک دەستیان بە خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتییەکان کردووە.