بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا، بە ناردنی پەیام بە شێوەی جۆراوجۆر پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان کرد.
بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانەکان، مامۆستایانی ئایینی، لاوان، خوێندکاران، ژنان، دووکاندار و بازاڕییان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، پێشمەرگە سپیپۆشەکانی کوردستان و بە شێوەی جیاواز پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد.
ناوەرۆکی ئەو پەیامانه بەم چەشنە بووە:
"بەبۆنەی ھاتنی ٢٦ی سەرماوەرز، ڕۆژی پیشمەرگەی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەر جەم کادر و پیشمەرگەکان، کەمئەندامانی حیزب، بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و ئەندامانی حیزب دەکەین و پەیمان نوێ دەکەینەوە هەتا دواساتەکانی ژیان وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان بمێنینەوە".