کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بەبۆنەی کوژرانی قاسم سلێمانی خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی

11:53 - 14 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دوای ئەوەیکە هەواڵی کوژرانی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" بڵاو کرایەوە، خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ١٣ی بەفرانبار، خەڵکی بانە بەبۆنەی کوژرانی ''قاسم سلێمانی''، فەرماندەی سپای قودسی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە پاساژەکانی: ''بەهەشت، شوکری، ئافتابی درەخشان، گوڵستان، ئاربابا، خەیام و نوور''، نوقڵ و شیرینییان بڵاو کردووەتەوە و خۆشحاڵیی خۆیان نیشان داوە.

هەر بەم بۆنەوە دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، خەڵکی بانە چوونە دەرەوی شار و ئەم ڕۆژەیان کرد بە جێژن و خۆشی.

هەروەها خەڵک لە شارەکانی دیکەی کوردستان، بەبۆنەی کوژرانی ئەو تێرۆریستەی ڕێژیمی ئێران، شیرینییان بڵاو کردووەتەوە.

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کوشتنی ئەو تێرۆریستە خۆشحاڵن و نفرەت و بێزاریی خۆیان لەو ڕێژیمە تێرۆریستییە ڕاگەیاند.