کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بەرهەڵستی پیلانەکانی ڕێژیم دەبنەوە

12:30 - 16 رەشەمه 2719

خەڵکی کوردستان بۆ جارێکی دیکە بەرانبەر بە کردەوە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵوێستیان گرت.

ڕێژیمی ئێران لە هەوڵێکی دژی گەلییانەدا و بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی سیستماتیکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاخوندەکانی لە شارەکانی قوم و باشووری ئێرانەوە بردووەتە شارەکانی کوردستان و جێگیریانی کردووە.

لە درێژەی ئەو هەوڵە سیستماتیکەدا، ڕێژیم دەستەیەک لە ئاخوندەکانی بردووەتە بۆکان و لە هۆتێلی "ئیزەدیـ"ـی بۆکان نیشتەجێی کردوون کە خاوەن هۆتێلەکە کەسێکە بە ناوی "فەرهاد ئیزەدی".

ئەو ئاخوندانە بەبێ دانانی عەمامە و عەبا بە مەبەستی کڕین چوونەتە نێو بازاڕ و فرۆشگاکانی ئەو شارە.

لە بەرانبەردا خەڵکی بۆکان بە نیشانەی ناڕەزایەتی و تەریکخستنی ئەو ئاخوندانە کە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسن لە شارەکانی کوردستان، لە فرۆشتنی کەلوپەل و پێداویستییەکان پێیان خۆیانیان بواردووە.

ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران لەلایەن خەڵکی کوردستان و ئێرانەوە ڕەوایەتیی نەماوە و خەڵک لە هەر دۆخێکدا کە دێتە پێش هەڵوێستی دژبەرانەی خۆیان بەرانبەر بە کردەوە نامرۆڤانەکانی ئەو ڕێژیمە نیشان دەدەن.