کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بەهۆی بێ‌ئاوی ناڕەزایەتییان هەیە

12:43 - 6 پووشپەڕ 2721

"هوشەنگ بازوەند"، پارێزگاری شاری "کرماشان"، وتوویەتی: "کێشەی ئاو و کەمیی سەرچاوە ئاوییەکان لەو پارێزگایە کێشەی بۆ خەڵکی "کرماشان"، دروست کردووە.

هەروەها بەپێچەوانەی گەڵاڵەی پەسندکراو، بەرقی ماڵەکان لە شاری "کرماشان"، پچڕاوە کە خەڵک بەو هۆیەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لە "کرماشان"، ٣٠٠ هەزار کەس لەگەڵ کێشەی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون و زوو زوو ئاوی ماڵەکان دەپچڕێت.

لە لایەکی دیکە لە شارەکانی دەرەشار و پیرانشار خەڵک بەنیسبەت بێ‌ئاوییەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

دکتور "کاوە مەدەنی"، مامۆستای زانکۆ لە لەندەن سەبارەت بە دروستکردنی بەێ‌خوێندنەوەی بەنداو و گۆڕینی ڕێڕەوی بەنداوەکان و هەڵێنجانی لەڕادەبەدەری سەرچاوە ئاوییەکانی ژێرزەوی هۆشداری داوە کە مەترسییەکی جیدی لە پێوەندی بە گۆڕینی دێموگڕافی ئێران لە ئارادایە، بە شێوەیەک کە خەڵک لە ناوچە ناوەندنشینەکان بەهۆی بێ‌ئاوییەوە ڕوو بکەنە ناوچەی زاگرۆس و کوردستان و بەو شێوەیە خاکەکەیان داگیر بکەن.