کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بەهۆی کرانەوەی قوتابخانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی

13:55 - 9 جۆزەردان 2720

کرانەوەی قوتابخانەکان لە کوردستان و ئێران بە بڕیاری کاربەدەستانی ڕێژیم، ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە و خەڵک باس لەوە دەکەن کە ئەوە کایە بە گیانی قوتابییانە.

"ئیبراهیم ئەحمەدی"، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە، تەندروستیی قوتابییان بۆ ئێمە گرینگترین بابەتە و ئێمە لە قوتابخانەکاندا بە ڕەچاوکردنی بواری تەندروستی، تاقیکارییەکان بەڕێوە دەبەین.

هاووڵاتییان بەنیسبەت بڕیاری کرانەوەی قوتابخانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و وتوویانە، دۆخی شارەکان بەهۆی کۆرۆناوە مەترسیدارە، ئەگەر قوتابییان بڕۆنە قوتابخانەکان مەترسییەکی جیدییە.

ڕێژیم بۆ کاتی کۆرۆنا ئەپی "شاد"ی بۆ قوتابییان دروست کردبوو کە زۆربەی قوتابییان بەهۆی نەبوونی ئینتێرنێت لە وانەکانیان بەجێ ماون.

لە پارێزگای ورمێ نزیک بە ٧ هەزار قوتابی هەیە کە چوونەوەیان بۆ قوتابخانە لە دۆخی ئێستادا مەترسییەکی جیددییە.

''موحسێن حاجی میرزایی''، وەزیری پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم، دانی بەوەدا ناوە کە ٨٦٩ هەزار و ٤٠٠ کەس کە دەکاتە ٩.٦ لەسەدی قوتابییان لە ئێران، لە دەسپێڕاگەیشتن بە ئینتێرنێت بێبەرین.