کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بەهۆی کۆرۆنا و داخستنی بازاڕەکان کێشەیان بۆ دروست بووە

10:02 - 18 خەزەڵوەر 2720

قەیرانی نەخۆشیی کۆرۆنا و کەمیی کەرەستەی پزیشکی و تەنانەت نەبوون و کەمبوونی کەپسوولی ئۆکسیژێن لە چەند شار و نەخۆشخانەی کوردستان، بووەته هۆی ئەوەیکه لە ماوەی نزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەست بدەن.

دەسەڵات کەمترین هەوڵی بۆ پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە داوە، تەنانەت لە نەخۆشخانەکاندا نەیتوانیوە کەرەستە و ئامرازی پێویست بۆ کارمەندان و پەرستاران دابین بکات.

 بەهۆی ژمارەی زۆری گیانلەدەستدان، لە هەوڵێکی درەنگ کەوتوودا ڕێژیمی ئێران  لە ڕۆژی ١٤ی خەزەڵوەرەوە لە ٤٠٠ شاری ئێران و کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەبێ دووکان و بازاڕەکان دابخرێن.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە لە زۆربەی شارەکاندا ئەم بڕیارە تەنیا بازاڕی سەرەکیی شارەکانی گرتووەتەوە و دووکان لە شەقامەکاندا هەر ئاوەڵان.

بەپێی زانیارییەکان لە مەریوان زۆرێک لە تووشبووانی کۆرۆنا ماوەیەکی کەم دوای هاتنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دەدەن، هۆکاری ئەو گیانلەدەستدانە کەڵک وەرگرتن لە ئۆکسیژێنی ئاسایی لە ژووری "ئای.سی.یوو" لە نەخۆشخانەی ئەو شارەیە.