کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان سەردانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان دەکەن

16:23 - 26 رەشەمه 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ وەفاداریی بە ڕێبازی شەهیدان سەردانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان دەکەن و بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پیرۆزباییان لێ دەکەن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان، وەک نەریتی ساڵانەیان بەپیر ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردستانەوە، سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسییان کردووە و جێژنانەیان پێشکەش کردوون.

لەو سەردانەدا تێکۆشەرانی دێموکرات بنەماڵەی زیندانی سیاسی و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان دڵنیا کردووەتەوە کە خوێن و خەباتی ڕۆڵەکانیان هەردەم هەوێنی ئەمەگ و وەفا و شێلگیری لەخەبات دایە.

هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات سەردانی گڵکۆی شەهیدان دەکەن و پەیمان لەگەڵ ڕێبازیان نوێ دەکەنەوە.