کوردستان میدیا: تێکۆشەران و خەڵکی قارەمانی کوردستان، بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، سەردانی گڵکۆی شەهیدان دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بنەماڵەی شەهیدانی ئاڵیکەند، لە شاری بۆکان سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و لەگەڵ ئامانجەکانیان پەیمانیان نوێ کردەوە.
پۆلێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات سەردانی گڵکۆی شەهید دوکتور سوڵتانیان کرد.
هەر لەو پێوەندییەدا، تێکۆشەرانی دێموکرات، سەردانی دایکی شەهید سوڵتانیان کرد و سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ ئەو دایکە قارەمانە دانەواند.
بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان، قارەمانانی دێموکرات و خەڵكی کوردستان، لە سەرتاسەری کوردستان، بە سەردانی بنەماڵە و گڵکۆی شەهیدان، لەگەڵ ئامانج و ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە.