کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لە خاوێنکردنەوەی شار و گوەندەکان بەردەوامن

11:22 - 4 خاکەلێوه 2720

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و ئێراندا مەترسییەکی جیددی خستووەتە ناو کۆمەڵگە و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران نە تەنیا یارمەتی بە خەڵک نادات؛ بەڵکوو هێزەکانی ڕێژیمی ئێران پێش بە کار و چالاکیی خەڵکیش دەگرن.

لە گوندی "خورخوڕە"ی مەهاباد لاوانی ئەو گوندە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ناو دانیشتوانی ئەو گوندە، سەرەڕای ئەوەیکە هەتا ئێستا چەندین جار گوندەکەیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە خاڵی پشکنینیشیان لە وروودیی گوند داناوە.

لاوانی ئەو گوندە شیفتی کاریان بۆ خۆیان داناوە و هاوکات هەر کەسێک بۆ دەرەوەی گوند هاتوچۆ بکات بە شێوەیەکی ستاندارد دەبێ خۆی بپارێزێت.

لەلایەکی دیکەوە لە سێڕای نێوان مەھاباد و بۆكان ڕێژیمی ئێران هێزەکانی سپا و ئەرتەشی داناوە کە بە قەولی خۆیان یارمەتی بە خەڵک بدەن بەڵام بێڕێزی بە خەڵک دەکەن. 

لەو پێوەندییەدا ئەنجومەنی "ژیوا"ی  پاوە لە سەر تێچووی خۆیان و یارمەتیی خەڵک؛ شاری پاوە گەنبڕ دەکەن.

لەو شارەش ڕێژیم پێش بە خەڵک دەگرێ کە لە گوندەکانی دەورووبەری پاوە ئەو کارە دەکەن.

هەروەها لە شاری پاوە ڕێژیم ڕایگەیاندووە کەس بۆی نییە هەواڵەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو بکاتەوە.