کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لە خاوێنکردنەوەی شارەکان بەردەوامن

11:11 - 28 رەشەمه 2719

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خەڵکی کوردستان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتییەکان لە کار و چالاکییەکانیان بەردەوام بوونه.

لە شارەکانی کوردستاندا خەڵک بە کەرەستەی خۆیان لە خاوێنکردنەوە و پڕژاندنی شوێنە گشتییەکان بە دەرەمانی دژە گەند بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا بەردەوامن.

لە هەندێک لە شارەکان وەک، شنۆ، سەردەشت، مەریوان، چەندین گوندی سەقز و چەند شاری دیکە لە ڕێگاکانی وروودی شار و گوندەکان خاڵی پشکنینیان داناوە و پێش بە هاتنی موسافیران دەگرن.

لەلایەکی دیکەوە کەمپەینەکانی وەک "پارێزەرانی ژیان" بە بڵاوکردنەوەی کەلوپەلی تایبەت بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا یارمەتی بە خەڵک دەدەن.

لە قەیرانی کۆرۆنادا ڕێژیمی ئێران هیچ هەوڵێکی جیددی و بەکردەوە بۆ پێشگرتن بە تەشەنای ئەو ڤایرۆسە نادات و خەڵک بە ناچاری و لە گیرفانی خۆی کەلوپەل دابین دەکەن و بەرەوڕووی ئەو قەیرانە دەبنەوە.

ڕێژیمی ئێران لە کاتی قەیرانەکاندا یارمەتی بە خەڵک نادات و خەڵک خۆیان دەست بەکار دەبن.

لە شار و گوندەکانی کوردستان تەنیا خەڵک بە کەرەستە و لەسەر تێچووی خۆیان شار و گوندەکانیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە.

لە هەندێک لە شارەکان خەڵک کەمپەینیان بۆ کردنەوەی یارمەتی دامەزراندووە و ئەو یارمەتییانەیان بە دەستی خەڵک گەیاندووە.