کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لە خاوێنکردنەوەی شارەکان بەردەوامن

12:23 - 2 خاکەلێوه 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خەڵکی کوردستان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتییەکان لە کار و چالاکییەکانیان بەردەوام بوونه.

لە شارەکانی کوردستاندا خەڵک بە کەرەستەی خۆیان لە خاوێنکردنەوە و پڕژاندنی شوێنە گشتییەکان بە دەرەمانی دژە گەند بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا بەردەوامن.

لە هەندێک لە شارەکان وەک، شنۆ، سەردەشت، مەریوان، مەهاباد و بۆکان چەندین گوندی سەقز و چەند شاری دیکە لە ڕێگاکانی وروودی شار و گوندەکان خاڵی پشکنینیان داناوە و پێش بە هاتنی موسافیران دەگرن.

لە بۆکان لە گۆندی "گۆلی مەرزینگ" لە ناوچەی چومی مەجید خان خەڵک لەسەر تێچووی خۆیان گوندەکەیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە.

لەلایەکی دیکەوە کەمپەینەکانی وەک "پارێزەرانی ژیان" بە بڵاوکردنەوەی کەلوپەلی تایبەت بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا یارمەتی بە خەڵک دەدەن.

لە شار و گوندەکانی کوردستان تەنیا خەڵک بە کەرەستە و لەسەر تێچووی خۆیان شار و گوندەکانیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە.

لە هەندێک لە شارەکان خەڵک کەمپەینیان بۆ کۆ کردنەوەی یارمەتی دامەزراندووە و ئەو یارمەتییانەیان بە دەستی خەڵک گەیاندووه.