کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لە خەرماناندا تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد

12:42 - 29 خەرمانان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی "سنە، مەهاباد و بۆکان" بەبۆنەی ٢٦ خەرمانانەوە لەگەڵ ڕێبازی ڕێبەری شەهید دوکتور "شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سەیرانگاکانی "حەوت ئاسیاو و ماماتکە" و هەروەها زۆربەی گەڕەکەکانی سنە، تراکت و پوستێری پەیوەندیدار بە ٢٦ی خەرمانانیان بڵاو کردەوە و ئەمەگناسیی خۆیان بە ڕێبەری شەهید دوکتور "شەرەفکەندی" دووپات کردەوە.

هەروەها پێشمەرگەکانی شار لە "مەهاباد" لە گوندەکانی "قزڵجەی سەرێ و خوارێ، دەرمان، حاج عەلی کەند، سونجاق، خاتوون خاس، وەتەمیش، خانەقا، شەرەفکەند، ئاشی گوڵان، سەدرئاباد، کانێ ڕەش، حوسێن ئاوا و ڕێگای نێوان مەهاباد ـ بۆکان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی شەهیدانی "میکۆنووسـ"ـیان بەرز ڕاگرت.

هەروەها لە "کێوەڕەشـ"ـی بۆکان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ساڵیادی شەهیدانی ٢٦ی خەرماناندا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و تیرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.