کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لە چالاکییە ژینگەییەکانی خۆیان بەردەوامن

10:46 - 7 بەفرانبار 2720

چالاکانی ژینگەیی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان بە شێوەی جیاواز چالاکیی ژینگەیی بەڕێوە دەبەن.

ژنێک بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان دەیان دەنکی بەڕووی چاندووە و دەیهەوێت بۆ بەهاری داهاتوو نەمامەکان لە چیاکانی کوردستان بچەقێنێت.

ئەو هاووڵاتییە دەنکەکانی بەڕوو لە گوڵداندا دەچێنێت و دواتر کە بوون بە نەمام لە سروشتدا دیانچەقێنێت.

لەلایەکی دیکەوە شاخەوانانی گرووپی "پاژین" کۆڵیتی ڕاوچییەکانیان ڕووخاندووە.

خاوێنكردنەوەوی ژینگە بە بەردەوامی، وازهێنان لە ڕاوكردن، سووتاندن و شكاندنی چەكی ڕاو و قەفەس و کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان، ئەو چالاکییانەن که ناوەندە ژینگەپارێزییەکان لە كوردستان بەڕێوەیان دەبەن.