کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لەگەڵ ڕێبازی شەهید "هیدایەت" پەیمانیان نوێ کردەوە

12:44 - 7 پووشپەڕ 2720

پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "گەلێن" سەر بە ژاوەرۆی سنە، تیربارانکردنی شەهید "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"یان لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە مەحکووم کرد.

پێشمەرگەکانی شار لەو چالاکییەدا وێڕای مەحکوومکردنی تیربارانی شەهید "هیدایەت"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدە دەکەن و لەگەڵ ڕێبازی شەهید "هیدایەت" و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل پەیمانیان نوێ کردەوە.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا، بە هەڵکردنی  ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر ڕێگاوبانەکانی ئەو ئاواییە و بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر لەسەر سەر گۆڕی شەهیدان، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.

ئەو دروشمانە کە لەو چالاکییەدا نووسراون بریتین لە: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، سەرکەوێ ڕاسان و سڵاو لە دوکتور قاسملوو".