کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە

11:31 - 24 خەرمانان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "بۆکان" و "سنە" لە ساڵیادی تێرۆرکرانی شەهید دوکتور "شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی ڕێبەرەکەیان نوێ کردەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "بۆکان" لە گەڕەکەکانی "مەحموو ئاوا، جەموغە، سەیدئاوا، شاریکەند و گوندەکانی قاجر، تەپی، قەرەلی، حاشیاباد، پاشبڵاغ، سەرباغچە و باغچە گەورە" و هەروەها زۆربەی تابلۆکانی ڕێگای گوندەکان، بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها لە "سنە"، پێشمەرگەکانی شار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور "شەرەفکەندی"، یادی ئەو ڕێبەرەیان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی "سنە" کە چالاکیی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: "شارەكى نەساحى، پشت ئيتلاعات و فەرماندەیى هێزی ئینتزامی، بلوارى ئازادەگان، شەقامی ٥٥ و سێڕێیانى خاوەران و شەقامی سيلۆى قديم".