کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لەگەڵ کێشەی پیسی و کەمیی ئاو بەرەوڕوون

12:50 - 8 خاکەلێوه 2721

لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان خەڵک لەگەڵ پیسی و کەمیی ئاو بەرەوڕوون و تووشی کێشە بوونە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن هاووڵاتییەک لە ئاوی گوندی "سەوجە" سەر بە شاری "شنۆ" لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوە بووەتەوە، ئاوی خواردنەوەی خەڵکی ئەو گوندە بە تەواوی پیسە و خەڵک بە ناچاری کەڵکی لێ وەردەگرن.

ئەو ئاوە لە بواری تەندروستی خاوێن نییە و دەتوانێت ببیتە هۆکاری تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشیی هیپاتیتی جۆری ئاو و نەخۆشییەکانی دیکە.

هەروەها لە "سەرپێڵ زەهاو" سەر بە کرماشان چەندین گوندی سەر بە بەخشی "قەڵا شاهین" بەهۆی کۆنبوونی سیستەمی لوولەکێشیی ئەو گوندانە بەردەوام ئاویان لێ دەپچڕێت و دەبێتە هۆکاری کەمیی ئاو لەو گوندانە.

"کاکاوەند" بەڕێوەبەری شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای "کرماشان" بۆ چارەسەرکردنی کەمیی ئاوی ئەو گوندانە وتوویەتی، پێویستە چەندین چاڵی ئاوی  نوێ لێ بدرێت و سیستەمی لوولەکێشیی ئەو گوندانە بگۆڕدرێت.