کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان و ئێران توانای کڕینی میوەیان نەماوە

17:29 - 22 خەزەڵوەر 2720

لە دوای هاتنی شەپۆلێکی نوێی گرانییەکان لە کوردستان و ئیران، نرخی میوەکان بەڕادەیەکی بەرچاو گران بووە و ئیتر کڕینی میوه لە توانای خەڵکدا نەماوە.

ساڵی ڕابردوو لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێراندا نرخی هەندێک میوەی وەک پرتەقاڵ کیلۆیەکی بە ٤ هەتا ٥ هەزار تمەن بووە لە ئێستادا هەر کیلۆیەکی بە ١٢ هەتا ١٥ هەزار دەفرۆشرێت.

لە ئێستادا هەنار کیلۆیەکی بە ١٤ هەزار تمەن و هەرمێ هەر کیلۆیەکی ٢٧ هەتا ٣٠ هەزار تمەنە.

هەندێک میوەش وەک نارگیل لە ئێراندا بەهۆی گرانییەوە وەک میوەی "لووکس" بە ئەژمار دێن و نرخی یەک دانەی زیاتر لە ٢٥ هەزار تمەنە.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆکی یەکیەتیی بارفرۆشانی کرماشان وتوویەتی: "لە بازاڕی میوەفرۆشییەکانی کرماشاندا نرخی هەر کیلۆ میوە بەنیسبەت ساڵی ڕابردووەوە ٨٠ هەتا ١٠٠ لەسەد گران بووە".