کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان پشتیوانی حیزبی دێموکراتن

11:54 - 7 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ئەنجامدانی چالاکی لە شارەکاندا، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەردەبڕن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە گوندی "نمەشیر"ی سەر بە بانە، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕیوە.

ئەو چالاکییە ڕۆژی هەینی، ٦ی بەفرانبار، لەسەر ڕێگای ئەو گوندەیە بەڕێوە چووە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغیی بەردەوام، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر بڕیارێک ڕادەگەیەنن.