خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
شەوی ڕابردوو لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە لە گوندەکانی "نێ، دەرەتفێ، کانی سانان و لە بەری بەگزادەی مەریوان" بەبۆنەی ۲٥ ی گەلاوێژ چالاکی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
لە "سەردەشت" لاوانی دێموکرات لە ڕێگای "هۆمل" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
لە "ئیلام" شوێنی قارەمانانی دێموکرات لە شاری "مەلەکشاهی" ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان پیرۆز کردووە.
لە "سنە" لاوانی خوێنگەرم و شۆڕشگێڕی کوردستان لە گەڕەکی "نایسەر"سنە بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە "بانە" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە "گەڕەکی مزگەوتی بەختیاری، شەقامی عەتار، نێوان فەلەکەی بۆیەن بۆ چوارڕای ڕێکخراوی ئاو، کۆڵانەکانی نەخۆشخانە، پارکی سمۆرە، پیرموراد، ئاربەبا، پارکی شەهرەکی جیهاد، گۆڕستانی سڵێمان بەگ، گوندەکانی کۆخی شێخولئیسلام، ڕێگای نێزەڕۆ، سێوچ، سپیدار، شکەدەرە، نجنێ، کەشەنێ، پیاوێن، کۆخان و کانیسور" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
لە "کامیاران" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە "بازاڕی ئاژەڵ فرۆشان، تروەڕێز و دوروبەری گوندەکانی کۆرەرە، کەڕەگڵ، ماویان، چرۆسانە،زیویە، تیلەکۆ و پاڵنگان" چالاکی بەڕێوە چووه.
لە سەقز لە "کۆلتپەی جانگیر خان" چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام دراوە.