کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان پێشوازیی لە بڕیاری ناوەندی هاوکاری بۆ چالاکیی پێشمەرگانە کرد

12:58 - 3 رەشەمه 2719

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەنیسبەت بڕیاری ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ هاوکاریی پێشمەرگە لە بوارەکانی چالاکی لە کوردستان. خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و ئەو هەنگاوەیان گرینگ وەسف کرد.

ناوەندی هاوکاری به لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە بڕیاریان داوە کە پێکەوە هاوکاری بکەن و لەباری کردەییەوە ئەو کارانەی دەتوانێت ئەنجام بدرێت بەرنامەی هاوبەش ڕێک بخەن. هەروەها هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبێ پێکەوە زیاتر هاوئاهەنگ بن.

لە کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریدا بڕیار دراوە کە هەموو حیزبەکانی ناوەندی هاوکاری پێکەوە لە بواری چالاکیی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵاتدا کار بکەن.

ئەو چوار حیزبە لەسەر پرسی پێشمەرگانە لە کۆبوونەوەی خۆیاندا چەندین خاڵیان تاوتوێ کرد و به ئەنجامێکی ئەرێنی گەیشتن.

ئەوە یەکەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بووە کە لە بواری چالاکیی پێشمەرگانەوە کۆ بوونەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پرسی هاوکاری و هاوئاهەنگیی پێشمەرگانە لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد کە لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی ناوەندی هاوکاری کۆبوونەوەکەیان زۆر گرینگ و ئەرێنی وەسف کرد.