کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان پێشوازیی لە کرانەوەی تەلەفزیۆنی تێشک کرد

12:13 - 1 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێ و هاوکات کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک خەڵکی کوردستان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.

هاوکات لەگەڵ ساڵی نوێ و دووبارە دەسبەکاربوونەی تەلەفزیۆنی تیشک خەڵک لە شارەکانی کوردستان بە شێوەی جۆراجۆر خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و پیرۆزباییان لە یەکتری دەکرد.

لە زۆربەی ماڵەکانی کوردستان بە کەیک و شیرینی کە بە لۆگۆی تیشک نەخشێندرابوو، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

هەروەها لە هەندێک لە ڕێورەسمەکانی نەورۆزدا بەشداربووان بە نوقڵ و شیرینی لەم چەشنە لۆگۆی تیشکیان نووسیبو و پیرۆزبایی کرانەوەکەیان دەکرد.

لە هەندێک لە شارەکانی کوردستاندا به بۆنەی کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕی و پیرۆزباییان لێک دەکرد.

لە دوای کرانەوەی تیشک ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران  لە شارەکانی کوردستان پارازیتی خستووەتە سەر فرێکانسی تیشک تی ڤی.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، هەموو کاناڵەکان جیا لەو کاناڵانەی کە فرێکانسیان لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک هاوبەشە  پەخشی ئاسایی خۆیان هەیە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی خەباتی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت حزووری پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵاتدا و هاوکات لەگەڵ کرانەوەی تیشک تی ڤی گوشارەکانی بۆ سەر خەڵکی کوردستان چڕتڕ کردووەتەوە.