کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان پەروەردەی زانست و قوتابخانەکان

18:18 - 12 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: دوو بنەماڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دوای ئەوەی کە لە ڕووداێکی هاتوچۆدا تووشی کارەساتێکی دڵتەزێن دەبن، لە پارەی قەرەبووکراوی ئەو ڕووداوە، مێژوویەک بۆ کوردستان تۆمار دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا،  هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید مورادی" خەڵکی گوندی "کێلەکەوو" سەر بە شاری دیواندەرە کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی سێ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن، لە پارەی قەرەبووکراوی ئەو ڕووداوە، قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی کوردستان دروست دەکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، "سەعید مورادی" پاش وەرگرتنی دیەی منداڵەکانی لە شەهرەکی "هۆبەتوو"ی دیواندەرە قوتابخانەیەکی سەرەتایی ٦ کلاسە بە دیەی منداڵەکانی دروست دەکات.

هەر لەو پێوەندییەدا بنەماڵەیەکی دڵسۆزی دیکە، لە بنەماڵەی سەید "عەتا قورەیشی" خەڵکی گوندی "کانی چەرموو"ش کە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دەدا بە دیەی کوڕەکەیان قوتابخانەیەکی ۳ کلاسە لە گوندی "دەرەسفتە"ی دیواندەرە دروست دەکەن.

ئەم کارە مرۆڤدۆستانەی ئەم دوو بنەماڵەیە دەنگدانەوەی باشی لەنێو خەڵکدا بووە و بووە مایەی خۆشحاڵی خەڵکی ناوچەکە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ بایەخێک بە پرسی خوێندن بە تایبەت لە کوردستانی ڕۆژهەڵات نادات بەڵام خەڵکی تیکۆشەری کوردستان لە هەنگاوی جیاوازدا قوتابخانە بۆ منداڵاکانیان دروست دەکەن.