کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی گوندی "ئاڕنێ" پێشیان بە هەڵگرتنی خیزی چۆمی گادەر گرت

10:47 - 11 خەزەڵوەر 2721

کارخانەی ئاشی خیزی گوندی "ئاڕنێ" سەر بە شاری نەغەدە بە پشتیوانیی ڕێژیم ویستبوویان خیزی ڕووباری ئەو گوندە بەتاڵان بەرن، بەڵام لەگەڵ ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەتەوە.

خەڵک کە ڕێگە بە لۆدێر و ماشینەکانی خیزهەڵگر نادەن خیز هەڵگرن.، خاوەن کارخانەکە بە ناوی "یەدوڵڵا" و شۆفێرەکان تەلەفۆن بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران لێ دەدەن.

هێزەکانی سپای پاسداران کە دێنە شوێنەکە و پشتیوانی لە خاوەن ئاشەکە دەکەن، خەڵک زۆر ئازایانە بەرگری لە مافی خۆیان دەکەن و ڕێگا نادەن کە دەستبەکار بن.

دوای ئەوەیکە خەڵک لەسەر قسەی خۆیان زۆر پێداگرن، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و فیلمیان لێ هەڵدەگرنەوە کە بەرەوڕووی دادگایان بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان تەنانەت هەڕەشەیان لە خەڵكی ئەو گوندە کردووە کە جەریمەی ڕاوەستانی لۆدێر و ماشینەکانتان لی دەستێنین.

خاوەنی ئەو کارخانەیەی ئاشی خیز سەر بە سپای پاسدارانە و بە ڕاشکاوی هەڕەشە لە خەڵک دەکات.