خەڵکی گوندی "دەڵە مەرز" سەر بە ناوچەی "سەوڵاوا"ی مەریوان، لەگەڵ کێشەی نەبوونی خزمەتگوزاری بەرەوڕوون.
لەو گوندەدا سەرەڕای نەبوونی زبڵدان هیچ ماشینێکیش نایەت تاکوو زبڵی ئەو گوندە کۆ بکاتەوە. هەروەها شوێنێکی گونجاویشی لێ نییە کە خەڵک زبڵی لێ فڕێ بدەن و ناچارن زبڵەکانیان لەنێو چۆمی "سیروانـ"ـدا بڕێژن و ببنە هۆکاری پیسبوونی چۆمی سیروان.
ئەو کێشەیە تایبەت بە خەڵکی گوندی "دەڵەمەرز" نییە و گوندەکانی دەوروبەریش لەگەڵ ئەو کێشەیە بەرەوڕوون.