کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی گوندی "نێ" بۆ نەورۆز گوێ بە بڕیارەکانی ڕێژیمی ئێران نادەن

18:07 - 23 رەشەمه 2721

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەربەری هاتنی نەورۆزی کوردەواری ڕێژیمی ئێران لە گوندی "نێ" گوشارێکی زۆری بۆ خەڵک هێناوە کە نابێ نەورۆز بەڕێوە بەرن.

ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە نەورۆز لە گوندی "نێ" بەردەوام لاوان بانگهێشتی ئیتلاعات دەکات و هەڕەشەیان لێ دەکات نابی نەورۆز بەڕێوە ببەن.

ڕێژیمی ئێران ٦١ لاوی ئەو گوندەی بانگهێشت کردووە نابێ نەورۆز بەڕێوە ببەن.

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە "نێ" داوای لە خەڵک کردووە کە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گۆڕەپانی فووتباڵ لە نزیک مۆڵگەی خۆیان بەڕێوە بچێت.

لاوانی ئەو گوندە بڕیاران داوە کە ئەو ڕێوڕەسمە بایکوت بکەن و وەک ساڵانی پێشوو لە مەیدانی نێو گوندە ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە ببەن.

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان گوشاری بۆ خەڵک هێناوە و بەخشنامەیەکیشی بڵاو کردووەتەوە کە دەبێ بەپێی ڕێوشوێنەکانی دیاریکراو نەورۆز بەڕێوە ببەن بەڵام خەڵک گوێان بەو داواکارییەی ڕێژیمی ئێران نەداوە.