کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی گوندەکانی ناوچەی سەقز لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەشن

11:46 - 24 گەلاوێژ 2721

خەڵکی ناوچەی"سەرشیو"، سەر بە شاری "سەقز" بە دەست کەمتەرخەمیی بەرپرسان و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.

دوای ٢٠ ساڵ کارکردن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ڕێگا‌وبانی ئەو ناوچەیە، هەتا ئیستاش ڕێگاکە پڕە له کەند و قوڵکە.

هەروەها ئینترنێت یه‌کێک له پێداویستییە هه‌ره گیرنگه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆیه که له هه‌موو دنیا گرینگییه‌کی تایبەتی پێده‌درێت به‌ڵام تەنیا دوو گوند ئەو خزمەتگوزارییەیان هەیە.

لەلایەکی دیکە هەر ڕۆژ، ماوه‌ی سێ یان چوار کاتژمێر کاره‌با دەپچڕێ و ئەو کات هێڵی ئینتێرنێتی ئەو دوو ئاوایەش خاو دەبێت.

لە گوندی "دەرەزیارەت"، بەرەو شاری "مەریوان" هیچ گوندێک گازی بۆ نەکێشراوە.

هەروەها دێهیاریی ئەو ناوچەیە یەکێک لە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمە. سه‌ره‌ڕای دروست‌کردنی زورترین بنکەی نیزامی له گوندەکانی "سوڵتان" و "چلچه‌مه"، له کانی و کارێزەکان خه‌ڵک به بۆشکه‌ و ماشین ئاو دابین دەکات.