کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی گوندەکانی ''پولدوختەر'' ئاوی خواردنەوەیان نییە

18:22 - 6 جۆزەردان 2720

خەڵکی گوندەکانی ناوچەی ''مەعموولانـ''ـی سەر بە شاری پولدوختەر، ئاوی خواردنەوەی لوولەکەشییان نییە و هەنووکەش لە ئاوی چۆم و کانیاو و بیرەکان کەڵک وەردەگرن.

لە ئێستادا کە وەرزی گەرمایە، کێشەی نەبوونی ئاو تەنگی بە خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە هەڵچنیوە و سەلامەتییان لەبەر تەندروست نەبوونی ئاوی بیر و ڕووبارەکان، کەوتووەتە مەترسییەوە.

 خەڵکی ئەو گوندانە بەهۆی بارودۆخی خراپی ژیانیان لەهەمبەر نەبوونی ئاو، لەلای ئیدارەی پێوەندیدارەوە سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵ بێت وڵامێکی ئەرێنییان وەرنەگرتووە.

کێشەی کەمئاوی چەندین پارێزگای ئێرانی بەتەواوی گرتووەتەوە و ڕۆژانە گوێبیستی چەندین ناڕەزایەتی لەهەمبەر نەبوونی ئاودا دەبین کە ئەو قەیرانە خەریکە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە.

 ڕێژیم توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی نییە، بۆیە تەنیا دەیهەوێت بە بەڵێنیی درۆ و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، ئەو قەیرانە لەبیر بباتەوە.