کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ئیران لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری ناکەن

12:01 - 25 رەشەمه 2720

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ترسی ئەوەیان هەیە کە خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شوراکاندا بەشداری نەکەن.

"عەبدولڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی" وەزیری دەوڵەتی ئیران وتوویەتی: "بەنیسبەت بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٤٠٠ کەڵکەڵەمان هەیە".

"فەزڵی" هەروەها وتوویەتی، لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی مەجلیسی شورای ڕێژیم ٤٢ لەسەدی خەڵک بەشدارییان کردووە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی، بەهۆی گشتگیریی کۆرۆنا و بەربەستەکانی کۆرۆنا لەوانەیە خەڵک بە ڕێژەیەکی کەم لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن  و دەبێ ئیمە بە تەواوی هەوڵی خۆمان بدەین بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئەو هەوڵەی ڕێژیم کارێکی نوێ نییە و ئەو ڕاستییە دەسەڵمێنێت کە ڕێژیمی ئێران تەنیا لە کاتی تەنگانەدا خەڵک دەناسن.