کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ئیلام لە نێعمەتی نەوت و گاز بێبەشن

17:14 - 23 رێبەندان 2720

لەحاڵێکدا کە هەوڵی بەردەوامی خەڵک بۆ ئەوە بوو کە نووسینگەی نەوت و گاز بکەوێتە پارێزگای ئیلام، بەڵام ڕێژیم ئەو نووسینگەیەی لە کرماشان داناوە.

وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێران سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی گوندی "باوەیلی زەڕنە" سەر بە شاری "ئەیوان" خستووەتە سەر کرماشان.

ڕێژیم ئەو کارەی بۆیە ئەنجام داوە تا بیانووی بۆ دروستکردنی پاڵاوتنگەی پێترۆشیمیی لە "قەسرشیرین" و "شاباد" هەبێت.

ئەو کارە بەپێچەوانەی ویستی خەڵک ئەنجام دراوە. ڕێژیمی ئێران بۆ تاڵانی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان لە هەموو ڕێگایەکەوە هەوڵ دەدات و لە هیچ دژایەتی و ناڕەزایەتییەکیش ناسڵەمێتەوە.