کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ئێران توانای کڕینی کەلوپەلە سەرەکییە خۆراکییەکانیان نەماوە

12:21 - 13 گەلاوێژ 2720

کەلوپەلە خۆراکییە سەرەکەییەکان لە ئێران، وەک گۆشت و برنج و زیاتر لە ٤٥ کاڵای دیکە، بەهۆی ئەوەیکە نرخەکانیان زۆر هەڵکشاوە، خەڵک توانای کڕینیان نەماوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ٨.٢ لەسەدی خەڵکی ئێران توانای کڕینی گۆشتی سووریان نەبووە.

ئەو ئامارانەی ڕێژیم باس لەوە دەکەن، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا نرخی برنج ٨٥ لەسەد گران بووە.

سەرەڕای گرانبوونی گۆشتی سوور و برنج لە بازاڕەکانی ئێران، ٤٥ کاڵای دیکە وەک: "ڕوب، ڕۆن، نان، هێلکە، نیسک، باقلە، نۆک و هتد" بە ڕادەیەکی بەرچاو گران بوونە و سفرەی خەڵک زیاتر لە هەموو کات خاڵیتر بووەتەوە.

داڕماویی ئابووری و چوونەسەرەوەی نرخی هەڵاوسان و گرانیی کەلوپەلەکان لە بازاڕدا وای کردووە کە دۆخی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات قەیراناوی بێت و ببێتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵک بەرانبەر بە بێ بەرنامەیی ڕێژیم.

هۆکاری سەرەکیی ئەو گرانییە هەوسارپچڕاوە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتە ئابوورییەکانی ڕێژیم بۆ کۆنترۆڵی بازاڕ و زۆرکردنەوەی نەختینەیی کە خۆی یەکێک لە هۆکارەکانی بەدیهاتنی هەڵاوسانی ئابوورییە.